بهرههم ساڵح: سهردانهكهی بارزانی بۆ ئامهد رووداوێكی مێژوویی و گرنگه

سلێمانی- KDP.info / بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان باس لە سەردانەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئامەد دەکات و پێیوایە، چیدیکە پێگەی کورد نادیدە ناگیرێت.
بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پێشتر لە تورکیا زمانی کوردی قەدەخە بووە، ئەمڕۆ بارزانی بە "زمانی شیرینی کوردی"، پەیامی ئاشتی و برایەتی پێشکەشدەکات، بۆیە ئەم سەردانە "رووداوێکی گرنگ و مێژووییە".
جێگری دووەمی سکرتێری یەکێتی بە پێویستیشی دەزانێت هەرێمی کوردستان "پشتیوانی بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کوردبێت لە پارچەکانی تری کوردستان".
بەرهەم ساڵح هیواشی خواستووە پڕۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا "زووبەزوو بە ئەنجام بگات" و مافە نەتەوایەتییەکانی کورد لە باکووری کوردستان "بسەلمێنرێت".
ئەمڕۆ شەممە 16.11.2013، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە داوەتی فەرمی سەرۆک وەزیرانی تورکیا گەیشتە باکووری کوردستان و لە شاری ئامەد، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە.




