٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرچاوەیەک: نێچیرڤان بارزانی رۆژی دووشەممە سەردانی لایەنەکان لە سلێمانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/  بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەتی ئاگادار بەرێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە راسپێردراوە بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە سەردانی شاری سلێمانی دەکات، بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بۆ kdp.info   رایگەیاند: بڕیارە کاک نێچریڤان بارزانی رۆژی دووشەممە سەردانی شاری سلێمانی بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆببێتەوە دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

هەندێک سەرچاوە پێش ئێستە رایانگەیاند کە بڕیارە بەیانی یەکشەممە رێزدار نێچرڤان بارزانی سەردانی شاری سلێمانی بکات و لەگەڵ هەریەکە لە نەوشێروان مستەفا  و د.بەرهەم ساڵح کۆبێتەوە، بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام سەرچاوەیەکی بڕواپێکرا بە kdp.info  راگەیاند، ئەم سەردانە رۆژی دووشەممە  ئەنجام دەدرێت و ئومێدیشی خواست کە پرۆسەکە سەرکوتوو بێت، لەپێناو کوردستانێکی ئارام و  گەشەکردوو.

هەواڵی پەیوەندیدار