٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەمیرتاش: لە هەولێرەوە تا ئامەد ماڵی بارزانییە

سەرچاوە: KDP.info

ئامەد- KDP.info /  هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP رایگەیاند: لە هەولێرەوە تاوەكو ئامەد ماڵی بارزانییە، وەك ئاماژەیەك بۆ سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بارزانی بۆ باكووری كوردستان.

دوای كۆنفڕانسی "رەوشی كورد لە رۆژهەڵاتی بارگۆڕاودا، كە لە پەرلەمانی فەرەنسا ساز كرا، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP كۆفڕانسێكی رۆژنامەوانیی ساز كرد. لەبارەی سەردانەكەی بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ ئامەد، دەمیرتاش بە زمانی توركی گوتی: سەردانەكەی بەڕێز بارزانی دوای ماوەیەكی زۆر بۆ ئامەد بەرز دەنرخێنین، لە هەولێرەوە تاوەكو ئامەد ماڵی خۆیەتی، بارزانی سیاسییەكی ئەوەندە بەئەزموونە، كە هیچ كەس نەتوانێت بیكاتە ئامرازێك بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پارتی داد و گەشەپێدانAKP، هیواخوازم پەیوەندیی گشتی كورد و هەستیاریی كورد لەبەرچاو دەگرێ".

هاوسەرۆكی BDP لە وەڵامی پرسیارێكدا، كە ئایا بۆچی بەزمانی كوردی قسە ناكات، گوتی: لە تەمەنی 17 ساڵیدا زانیم كوردم، ماڵباتەكەم تاوەكو ئەو تەمەنە كوردبوونمیان لێ شاردبوومەوە، ئەمەیش هەمووی بە هۆی ئەو زەبروزەنگ و فاشیزمەوە بووە، كە لە توركیا هەبووە .

دەمیرتاش گوتیشی: ئەمڕۆ من هاوسەرۆكی گەورەترین پارتی كوردیم لە توركیا، بێگومان حەزم دەكرد بە زمانی كوردی قسە بكەم، بەڵام من 20 ساڵ بە توركی خوێندوومە، ئێستایش بە كام زمان ئاسانتر بتوانم كێشەی میللەتەكەم بگەیەنم، بەو زمانە قسان دەكەم .

دەمیرتاش هیواشی خواست، بەمزووانە شێوەزاری خۆی، كە زازاكییە، هەم شێوەزاری كرمانجی و سۆرانی فێر ببێت

هەواڵی پەیوەندیدار