ئەردۆغان: كاتێك هەڵهبجە گڕی گرت، ئێمەیش گڕمان گرت

دیاربەكر- KDP.info/ ئەمڕۆ سەرۆكوەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی كۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ سەرۆكی كوردستان بەرٍێز مەسعوود بارزانی لە شاری دیاربەكردا گوتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند كە كورد و تورك هەر لە ئەزەلەوە برا بوونە و تا قیامەت هەر برا دەمێننەوە.
ئەردۆغان گوتی: ئێش و ژانی هەولێر، ئێش و ژانی ئەنقەرەیە، ئێش و ژانی قامیشلۆ ئێش و ژانی ئەزمیرە، ئێمە برای بووینە و برای یەكتر دەبین و تا قیامەت برای یەكتر دەمێنینەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی رۆلی سەرۆك بارزانی لە پرۆسەی ئاشتی توركیا كرد و گوتی" برای بەڕێزم كاك مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆلێكی یەكجار گرنگی بۆ هێنانە دێ ئەو پرۆسە و ئارامییە بووە و هیوادارم لەمەو بەدواوە ئەو رۆلە بەردەوام بێ و پێكەوە بتوانین توركیایەكی نوێ، توركیایەك كە تێیادا سیاسەتی نكۆڵی كردن نەبێ و هیچ پێكهاتەیەك لە سەر پێكهاتەیەكی دیكە خۆی فەرز نەكات بونیات بنین.




