سهرۆك بارزانی له ئامهد: بڕوامان بهوه ههیه كه پرۆسهی ئاشتی به ئهنجام دهگات

دیاربەكر- KDP.info/ئەمڕۆ لە میانی سەردانی خۆی بۆ دیاربەكر، سەرۆكی كوردستان بەڕێز مەسعود بارزانی گوتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند: ئێمە بەو پەڕی هێز و ئیمكانیاتی خۆمانەوە پشتگیری لە ئاشتی و چارەسەری و برایەتی و پێكەوە ژیانی گەلان دەكەین.
سەرۆك بارزانی هەروەها گوتی:رۆژ رۆژی شەڕ نییە، رۆژ رۆژی ئاشتی و برایەتییە، رۆژ رۆژی ئەوە نییە كە خوێنی گەنجێكی كورد بە دەستی گەنجێكی تورك بڕژێ یا خوێنی گەنجێكی تورك بە دەستی گەنجێكی كورد بڕژێ.
سەرۆك بارزانی لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە خەڵكی كوردستان و سەرۆكایەتی كوردستان بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد و پرسەكانی دیكە ئامادەی هاوكاری و پێشكەش كردنی هەر جۆرە هاوكارییە.
دهقی وتاری سهرۆك بارزانی له شاری ئامهد به ڤیدیۆ
http://www.kurdistantv.net/Default.aspx?page=article&id=116113&l=1




