٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەردۆغان لە گەڵ بایدەمیر ناوەرۆکی سەردانەکەی سەرۆک بارزانیان بۆ ئامەد تاوتوێ کرد

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەکر –KDP.info / لەکاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی دیاربەکر سەرۆک وەزیرانی تورکیا و شاندە یاوەرەکەی لەلایەن عوسمان بایدەمیر، سەرۆکی شارەوانیی دیاربەکر و لەیلا زانا سیاسەتوان و پەرلەمانتار، معەمەر گولەر وەزیری ناوخۆی تورکیا، پارێزگاری دیاربەکر پێشوازیی کران. وەک رۆژنامەی سەباهی تورکی بڵاویکردەوە  کاتژمێر ١١ و نیوی ئەمڕۆ شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەگەڵ ئەمینە ئەردۆغانی ھاوسەری، بەفڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتنە فڕۆکەخانەی دیاربەکر و لەوێ لەلایەن عوسمان بایدەمیر، سەرۆکی شارەوانیی دیاربەکر، لەیلا زانا سیاسەتوان و پەرلەمانتار، معەمەر گولەر وەزیری ناوخۆی تورکیا، پارێزگاری دیاربەکر پێشوازیی کران. وەک رۆژنامەی سەباح بڵاویکردۆتەوە، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان  گرنگی و بایەخی بۆ پەیوەندییەکانی نێو خۆی تورکیا هەبوو و لە بینایەی شارەوانی دیاربەکر سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە گەڵ  ئەندامانی پارتی دیموکراتی کورد بەدەپە کۆبوونەوەیان ساز کردووە، تێدا گرنگی سەردانی بارزانی و رێورەسمەکانی ئەو سەردانەیان باسکردووە ، شایەنی باسە : شاندی یاوەری ئەردۆغان پێک هاتبوون لە  بولەند ئارنچ،جێگری سەرۆک وەزیران و بەشیر ئاتالای وەزیری ئابووری  تورکیا و ،ئەحمەد داودئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا .

هەواڵی پەیوەندیدار