عه‌بدوڵڵا گول : پەیوەندیەکانمان لەگەڵ كورده‌كانی عێراق بەهێز دەکەین و هەرچی دەگوترێ با بگووترێ

دیاربەکر– KDP.info/ سه‌ركۆماری توركیا عه‌بدوڵا گول ده‌ڵیت كورده‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هاووڵاتیانمان خزم و كه‌سی یه‌كترن و ئه‌مه راستیه‌كه و ده‌بێ به‌رنامه‌ی هاوبه‌شمان به‌یه‌كه‌وه هه‌بێت, هەرچی دەگوترێ لەو باریەوە با بگووترێ. وەک ماڵپەری تەرەتە بڵاویکردەوە: سه‌رۆکی توركیا سه‌باره‌ت به سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بۆ ئامه‌د گووتى : له عێراق توركمان و كورد هه‌موویان خزم و كه‌سی ئێمه‌ن. به راشكاوانه ده‌ڵێم ئه‌وه باوه‌ڕبه‌خۆبوونی توركیایه. چه‌ند له‌گه‌ڵ کوردی دراوسێمان ئەجیندا دروست بكه‌ین ئه‌وه‌نده‌ش ده‌توانین سوود به‌یه‌كتر بگه‌ینین. سەردانی بارزانی بۆ ئامەد تەنها لەلایەن ناوەندی فەرمی حکوومەتی تورکیاوە جێگای بایەخ نەبوو ، بەڵکو لە ئاستی جەماوەری و سیاسی جێگای بایەخ بووە، وێرای ئەوەی کە بەسەدان کەس لە ئامەد پێشوازیان لە بارزانی کرد ، لای خۆیەوە ئالتان تان پەرلەمنتاری بەدەپە کە لەگەڵ ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی کورد بەدەپە لە پێشوازی دابوون هەر لە گەڵ گەیشتنی بارزانی بۆ ئامەد گووتی ئەمرۆ رۆژێکی گرنگە و سەرۆک بارزانی بەخێر بێت، بەپێ راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی پارێزگاری ئامه‌د 240رۆژنامەنووس لەنێوانیاندا 30رۆژنامەنووسی بیانی، چاودێریی دیداری بارزانی و ئەردۆغان کردووە، لەنێو میدیا بیانیەکاندا نیوێورک تایمز و بی بی سی، AFP, AP، ARDو چەند دەزگایەکی دیكه هه‌ن، بەھۆی سەردانی بارزانی بۆ ئامه‌د, سەرجەم ھۆتێلەکان لەلایەن میوانانەوە گیراون، بۆ دابینکردنی شوێن گەشتیاران و میوانان رەوانەی ناوچەکانی دەوروبەری ئامه‌د دەکرێن.




