٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە شەڕ و پێكدادانەكانی میسر دا 4 كەس كوژران

سەرچاوە: KDP.info

دوای نوێژی هەینی لایەنگرانی ئیخوان موسلمین دەستیان بە خۆپیشاندانی ناڕازایی كردەوە و بەوهۆیەشەوە شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران روویدا.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە لە شارۆچكەی مەلوی لە پارێزگای ئەلمنیا و هەروەها قاهیرە و جیزە و ئەسكەندەرییە خۆپیشاندانی لایەنگرانی ئیخوان موسلمین سەریهەڵدایەوە و هێزە ئەمنییەكانیش بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران ئاوایان بەكار هێنا.

سەرچاوە پزیشكییەكانی میسر ئاشكرایان كرد كە بەهۆی ئەو خۆپیشاندان و توندوتیژییانەی نێوان هێزە ئەمنییەكان و لایەنگرانی ئیخوان 4 كەس كوژران و زیاتر لە 15ی دیكەش برینداربوون.

لە خۆپیشاندانەكاندا خۆپیشاندەران داوای گەڕانەوەی دەسەڵاتی محەمەد مورسی سەرۆكی لەسەر كار لادراوی ئەو وڵاتەیان كرد كە بە چەند تۆمەتێك لە زیندان دایە. هاوكات ئاژانسەكان ئاماژەیان بەوەشدا كە ئەو خۆپیشاندانانە لە سەر داوای هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ پشتیوانی كردن لە دەسەلاتی ئیخوانەكان بەرێوەچوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار