٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان كوردستان گەیشتە باكووری كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

شرناخ - تایبەت بە KDP.info/ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە باكوری كوردستان و لەلایەن چین و توێژەكان و كەسایەتی و بەرپرسانی ناوچەكەوە پێشوازییەكی گەرمی لێكرا. بڕیارە سەرۆكی هەرێمی كورستان لە كردنەوەی چەند پرۆژەیەك لە شاری ئامەد بەشدار بێت و دواتریش لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆدەبێتەوە و پرسی ئاشتی لە توركیا و رەوشی ناوچەكە گفتوگۆ دەكات.

لەلایەن خۆشیانەوە چین و توێژەكانی باكوری كوردستان و سیاسەت مەدارانی توركیا ئەو سەردانەی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی مێژوویی و گرنگ وەسف دەكەن.

پێشتریش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاندبوو كە سەردانی سەرۆكی هەرێم سەردانێكی مێژووییە و پەیامێكی گرنگە بۆ گەلانی ناوچەكە. 

http://www.kurdistantv.net/Default.aspx?page=article&id=116108&l=1

هەواڵی پەیوەندیدار