جه‌میل چیچه‌ك: چاوه‌ڕوانی په‌یامی گرنگ له بارزانی ده‌كه‌ین

تورکیا- KDP.info/ جه‌میل چیچه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا چاوه‌ڕوانی په‌یامی گرنگ ده‌كات بۆ پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ر له دیداری نێوان بارزانی و ئه‌ردۆغان له دیاربه‌كر. به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌نادۆڵ جه‌میل چیچه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا له لێدوانێكیدا له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ دیاربه‌كر گوتی: دوو ڕۆژی‌تر ده‌بینین بارزانی چ په‌یامێك و بانگه‌وازێكی ده‌بێت.
چیچه‌ك گوتییشى گۆڕانكاری زۆر له‌م جوگرافیایه‌دا رووده‌دات، ته‌نها شتێك گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت، به‌ڵكو هه‌موو شته‌كان ده‌گۆڕێن، له قۆناغێكی دیاریكراوه‌وه له‌ساڵی 2003وه تا ئێستا جیهانی ئیسلامی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا گۆرانكاری زۆر رووی داوه و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كان ڕۆژانه به‌ده‌یان كه‌س ده‌مرن، مزگه‌وته‌كان و شوێنه پیرۆزه‌كان ده‌ته‌قێنرێنه‌وه، موسڵمان موسڵمان ده‌كوژێت جیاوازی له نێوان شیعه و سوننه نییه، هه‌ردوولا به‌ناوی ئاین یه‌كتر ده‌كوژن، به‌ناوی ئاین چالاكیی خۆكوژی ئه‌نجامده‌ده‌ن، ده‌ستیان له گه‌روی یه‌كتر گیر كردوه بۆ چونه به‌هه‌شت و پاراستی ئیسلام، ئه‌م كاره راست نییه، جیهانی ئیسلامی له سه‌رده‌مێكی وێرانیدایه، ئه‌م كارانه ئه‌نجامی زۆر خراپیان ده‌بێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بیری لێناكه‌نه‌وه له‌وانه‌یه سبه‌ینێ بێته سه‌ر رێگاتان، جوڵانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه، پێویسته به وریاییه‌وه له گۆڕنكاریانه نزیك ببینه‌وه.




