٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موسڵ .. سێ پۆلیس و دوو سەرباز گیانیان لە دەست دا

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ -  تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە پارێزگای موسڵ سێ پۆلیس و دوو سەرباز گیانیان لەدەست دا.

لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە   kdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی جیاجیادا لە پارێزگای موسڵ سێ پۆلیس و دوو سەرباز گیانیان لەدەست دا.

سەعید مەموزینی گوتیشی: شەوی رابردووش لە گەرەکی شیمال تیرۆرستان ھەشت خانووی کوردی شەبەکیان تەقاندنەوە ، بەڵام کەسی تێدا نەبوو، چونکە پێشتر لە ترسی ھەڕەشەی تیرۆرستان ماڵەکانیان بەجێھێشت بوو.

مەموزینی رونیشیکردەوە، رەوشی ئەمنی پارێزگای موسڵ زۆر خراپ بووە و رۆژانە تەقینەوە روودەدات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار