پیاوێک لە بەردەم خێزانەکەی لە نێو بازارێکی کەرکووک کوژرا

کەرکووک –KDP.info / له بازاڕێكی شاری كه‌ركووكدا دوو كه‌س لە رێگای دەستدرێژی چەکەوە پیاوێك لەبەردەمی خێزانەکەیان کووشت و پۆلیسیش ئاشکرای دەکات كه کووشنی پێاوەکە بۆ كێشه‌ی کۆمەڵایەتی دەگەرێتەوە.سەرچاوەیەک لە بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی به KDP.infoراگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بازاڕی گه‌راجی حه‌ویجه‌ی شاری كه‌ركووك و نزیك پردی شه‌هیدان، دوو چه‌كدار كه ده‌م و چاویان داپۆشیبوو، ده‌ستڕێژی گولـلـه‌یان له هاووڵاتییه‌ك كرد و ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ست دا. پۆلیسی ئازادیش دەست بەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و پەڕاوی لێکۆلینەوەیان کردوەوە و دەرکەوت کە ئه‌و هاوڵاتییه ناوی (م. م. ح.)ه و ته‌مه‌نی (40)ساڵه و دانیشتوی گوندی فاخره‌ی سه‌ربه قه‌زای داقوق بووەو . سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەشی خستەروو کە رووداوەکە بەشێوەیەک بووە چەکدارەکان ئەو کاتەی هیرشیان کردۆتە سەر پیاوەکە کاتێک له گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا به مه‌به‌ستی بازاڕكردن هاتوونه‌ته شاری كه‌ركوك. دوتر لەبرەمی هاوسەرکەیدا کوشتوویانە.




