به‌هۆی گوله هاوه‌نێك هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و خێزانه‌كه‌شی برینداربوو
رانیە –KDP.info / سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی له شارۆچكه‌ی رانیه، به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی گولە هاوه‌نێكه‌وه ، هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و خێزانه‌كه‌شی به سه‌ختی برینداربوو. بینەرێکی رووداوەکە بە KDP.infoراگەیاند : ئه‌و هاووڵاتیه قوربانییە مامه‌ڵه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دەکرد و ماوه‌ی 10 ساڵه بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌رده‌وام بووە. رووداوەکە لە نێو ماڵی خۆی روویداو ە و خێزانەکەشی بریندار بووە، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پۆلیس بۆسه‌ر شوێنی رووداوه‌كه ته‌رمی هاوڵاتییەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادوه‌ری رانیه و برینداره‌كه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوەتەوە و پۆلیسیش بۆ زانینی هۆکاری ئەو رووداوە. پەراوی لێکۆلینەوەی کردۆتەوە. كه‌س و كاری قوربانییەکە ئەوەیان ئاشکراکرد. کە ناوبراو هیچ جۆره كێشه‌یه‌كی کۆمەڵایەتی نەبووە، تەنها هۆكاره‌كه‌ی ئەو رووداوە ئه‌وه‌بووه کە پیاوەکە ده‌ستكاری ئه‌و گولله هاوه‌نه‌ی كردووه و ویستوویه‌تی حه‌شوه‌كه‌ی ناوی ده‌ربهێنێت، له‌وكاته‌دا گوللە هاوەنەکە ته‌قیوه‌ته‌وه. شایەنی باسە وەک کەسکاری ئاماژەیاندا ئه‌و هاووڵاتیه پێشتریش به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی ته‌قه‌مه‌نیه‌وه ده‌ست و چاوێكی له ده‌ست دابوو.




