٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دیاربەكر ئامادەكاری بۆ پیشوازیكردن لە سەرۆكی هەرێم دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 دیاربەكر – / KDP.info بۆ پێشوازیكردن لە سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان؛ لە شاری دیاربەكری باكووری كوردستان ئامادەكاری دەكرێـت و هاووڵاتیانیش سەردانەكە بە مێژوویی و گرنگ وەسف دەكەن.

لەلایەن خۆیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا لە كاتی سەردانەكەی بۆ ئازەربایجان بە رۆژنامەنووسانی وت كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو رۆژێكی گرنگە بۆ توركیا و ناوچەكە و راشیگەیاند كە لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسی ئاشتی و هەروەها سیاسەتی ناوچەكەش تاوتوێ دەكات.

لەلایەكی دیكەوە میدیا توركییەكان بە گرنگییەوە باس لەو سەردانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن و شارەوانیی و بەرپرسانی ئیداریش لە شوێنە گشتییەكانی ئەو شارە ئامادەكاری دەكەن بۆ پێشوازی كردن.

لەلایەكی دیكەوە هاوولاتیانی شاری دیاربەكر و باكووری كوردستان زۆر بە گرنگییەوە دەڕواننە سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم و بەسەردانێكی مێژوویی و پڕ بایەخ وەسف دەكەن.

بەرپرسی AKپارتی لە دیاربەكر ئایدن ئاڵتاچ، لە لێدوانێكی بۆ AAدەڵێت سەرۆك وەزیر لە میانەی سەردانەكەیدا ١٣٠٠ پڕۆژە دەكاتەوە كە تێچوونەكەیان یەك كاترلیۆن لیرەیە. دوای ئەوانە لە دوو هۆڵی گەورەی بووك گواستنەوە كە دوو هەزار و ٤٠٠ كەس لەخۆ دەگرێت، ٣٦٠ دەزگیران مارە دەكات.

ئالتاچ، رایگەیاند پڕۆسەی چارەسەری بۆ ئاساییكردنەوەی سیاسەت لە ناوچەكە، ئاسانكردنی ژیان و بەرزكردنەوەی ئاستی كۆمەڵایەتی مرۆڤ، ئاشتی و ئارامی زۆر گرنگە. ئالتاچ هەروەها باسی گرنگی ئەو ئاستەی پڕۆسەكە پێی گەیشتووە دەكات: ١١ مانگە لێرەدا كوشتن روونادات، خوێن ناڕژێ. ئەوە زۆر گرنگە.

هەواڵی پەیوەندیدار