كوژراوانی تەقینەوەكەی سەعدییە گەیشتە 45 كەس

سەعدیە – تایبەت بە KDP.info/ ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی ئەمڕۆ شاری سەعدییە كە ئاپۆڕای ماتەمگێرانی عاشوورای كردبووە ئامانج بۆ 45 كەس بەرزبووە و زیاتر لە 100 كەسی دیكەش برینداربوون.
لەمبارەیەوە سەرچاوەكی ئەمنی بە KDP.infoی رایگەیاند كە دوای ئەوەی ئەمڕۆ شیعە مەزهەبەكانی شارۆچكەی سەعدییە بۆ یادكردنەوەی شەهیدكردنی ئیمام حوسێن دەچوون؛ تەقینەوەیەك لە ناو ئاپۆڕای ماتەمگێرانی روویدا و بەوهۆیەوە بە پێی دوایین ئامارەكان 45 كەس كوژراون و زیاتر لە 100 كەسی دیكەش برینداربوون كە ژمارەیەكیان منداڵ و ئافرەتن.
هەروەها سەرچاوەكە راشیگەیاند كە بۆ چارەسەری ژمارەیەك لە بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەكانی كەلار و دیالە و دەرووبەری كراون.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد كە تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی ناسنامەی خۆكوژەكە دەست نەكەوتووە.




