٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پڕۆژەی بودجەی عێراق نەگەیشت و پشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش دەستیپێكرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.info/ وێڕای هەوڵەكان بۆ تەواوكردنی بودجەی ساڵی 2014ی عێراق؛ بەلام بودجەكە نەگەیشت و ئەنجومەنی نوێنەرانیش بۆ ماوەی یەك مانگ پشووی فەرمی راگەیەندرا.

 لەو بارەوە لانە محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر لیستی هاوپەیمانی كوردستانی بە KDP.infoی راگەیاند كە بە هۆكاری نەگەیشتنی پڕۆژە بودجەی ساڵی دوو هەزار و چواردە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا؛ كە لە ماوەی پازدەی یازدە بۆ پازدەی دوازدە پشووی فەرمی رابگەینێت.

ناوبراو، روونیشیكردەوە كە ئەگەر لە ماوەی ئەو مانگەدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بریاریدا، پڕۆژەی بودجەی ساڵەی 2014ی وڵات، رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بكات، ئەوا ئەنجوومەنی نوێنەران، بە گوێرەی ماددەی 58 لە پێڕەوی ناوخۆ، خوێندنەوەیەكی یەكەم بۆ پڕۆژەی بودجەی ساڵی دوو هەزار و چواردە دەكات و خوێندنەوەی دووەمیش دەكەوێتە دوای كۆتایهاتنی پشووی فەرمیەەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار