لەیلا زانا : سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ دیاربەكر بۆ گەلی كورد مێژووییە

توركیا – KDP.info/ لە كاردانەوەیەكدا لە هەمبەر سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ شاری دیاربەكر لەیلا زانا پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی توركیادا رایگەیاند كە سەردانی بەڕێز سەرۆكی هەرێم سەردانێكی مێژووییە و پێویستە هەموو گەلی كورد پشتگیری بكات.
لەوبارەیەوە لەیلا زانا پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی توركیا دا بە ئاژانسی هەواڵی DHA، گوتی؛ سەردانەكەی بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە گرنگ و مانادارە و ئەم سەردانە گرنگییەكی مێژوویی هەیە، زانا هیواداریشە ئەم سەردانە كاریەگەری بخاتە سەر پڕۆسەی ئاشتی و راشیگەیاند كە پێویست ناكات هیچ لایەنێك بە حساباتی بچووكەوە لەم پرسە بروانێ، دەبێ كوردەكان لەجیاتی دژایەتی، یەكدی بناسن، بناسێنن و یەكدی تەواو بكەن.
پەرلەمانتارەكەی كورد گوتیشی ئەمە پەیامێكە بۆ هەموو لایەك، ئەگەر هەر كەسێك باس لە دیموكراسی دەكات، دەبێ لەخۆیەوە دەستپێبكات، پێویست ناكات هیچ لایەك ئەم سەردانە بە پشتیوایكردن لە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پارتی داد و گەشەپێدان وەسف بكات، ئەوەی گرنگە و پێویستە بمێنێتەوە، پڕۆسەی ئاشتییە.
لەبارەی یاوەریكردنی شڤان پەروەر لەگەڵ بارزانی، لەیلا زانا گوتی: "هاتنی شڤان پەروەر پەیامی هەرەسهێنانی سیاسەتی 30 ساڵەی شەرانگێزییە،




