له‌باره‌ی چاره‌سه‌رنه‌كردنی ناوچه دابڕاوەکان، بانكیمۆن هۆشداری ده‌دات

بانكیمۆن، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی ناوچه دابڕاوەکان هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێ "ئاسته‌نگ دروست ده‌كرێ له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه‌ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان".
بانكیمۆن، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتی خۆیدا كه دوێنێ هه‌ینی پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی كرد رایگه‌یاندوه ته‌نگژه‌ی سیاسی عێراق، ئاسته‌نگی دروست كردووه له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كان ده‌درێن له عێراقدا به‌تایبه‌تی كێشه‌ی سنوور ناوخۆیی كه ناكۆكی له‌سه‌ره.
ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات به‌گیانێكی ته‌وافوق و گشتگیر و به گوێره‌ی ده‌ستوور كاربكه‌ن له پێناوی ئاینده‌یه‌كی ئاشتیانه و عێراقێكی گه‌شه‌سه‌ندوو.
له‌باره‌ی كاری نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له عێراق، بانكیمۆن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌جدی هه‌موولایه‌ك چارسه‌رێك نه‌دۆزنه‌وه، ئه‌وا هه‌وڵه‌كانیان ئاسته‌نگی دێته‌به‌رده‌م كه بۆ پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی عێراق ده‌درێ.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌یدا له‌باره‌ی ره‌وشی عێراقه‌وه، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ به‌رده‌وامی ناكۆكی و گرژییه سیاسییه‌كان ره‌نگه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی وڵات هه‌بێ. هاوكات هۆشداریش ده‌دات له زیادبوونی بارگرژییه سیاسییه‌كانی عێراق.




