٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەھۆی دەسترێژکرنە سەر کارمەندێکی کۆمپانیەکی بواری نەوت لە عێراق بەدەیان کارمەندوپسپۆری نەوت عێراقیان جێھێشتووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ بڕیاردەری لیژنەی نەوت وغاز لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بەھۆی دەستدرێژی کرنە سەر کارمەندێکی کۆمپانیەکی نەوت لە پارێزگای بەسرا بەدەیان کارمەندو پسپۆری نەوت عێراقیان بەجێھێشتووە و گەراونەتەوە وڵاتەکانیان، کە ئەمەش زەرەرێکی زۆر بە کەرتی نەوت دەگەینێت ئەگەر چارەسەر نەکرێت.

د.رزگار بڕیاردەری لیژنەی نەوت و غاز لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: لە کێلگەی رومێلە لە پارێزگای بەسرا دەستدرێژی کراوەتە سەر کارمەندێکی کۆمپانیایی bpی بەریتانی، لە دوای ئەم رووداوەش بەدەیان کارمەندو پسپۆری بواری نەوت لە باشوری عێراق ئەو ناوچانەیان بەجێھێشتووە و گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان، کە ئەمەش زەرەرێکی زۆر بە کەرتی نەوت لە عێراق دەگەینێت.

د.رزگار گوتیشی: ھەر چەندە وەزاەرتی نەوت راوێژکارێکی خۆی رەوانەی ئەو شوێنە کردووە ، بۆ ئەوەی کێشەکە چارەسەربکات، بەڵام سودی نەبووە و کۆچکردنی ئەو کارمەندو پسپۆرانە بەردەوامە و پێویستە چارەسەریەکی جدی ئەو کێشەیە بکرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە رووداوی یەکەم نییە و پێش مانگێکیش هێرشکرایە سەر کۆمپانیەکی دیکەی سینی کە لەبواری نەوت کار دەکات و تالان کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار