د. سهعدی بهرزنجی كۆچی دوایی كرد

پرۆفیسۆر، دكتۆر سەعدی بهرزنجی مامۆستای یاسا و سەرۆكی پێشووی زانكۆی سەلاحەددین و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
بەپێی زانیارییەكان، پرۆفیسۆر دکتۆر سەعدی بەرزنجی بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە کاتژمێر 12ی نیوهشهوی رابردوو 13/14-7-2012، لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی وڵاتی ئەڵمانیا گیانی لەدەست داوە و چاوەڕوان دەكرێت تەرمی بهرزنجی بۆ هەرێمی كوردستان بگەڕێندرێتەوە.




