بڕیاردەری لیژنەی ئابوری: داوامانکردووە ئەنجومەنی وەزیران کەموکوڕی بودجە چارەسەر بکەن ئەو کات رەوانەی پەرلەمانی بکەن

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و نەگیشتۆتە پەرلەمان ، لەبەر ئەوەی زۆر کەموکوڕی تێدایە و چارەسەرنەکراوە، بۆیە داوامانکردووە ئەو کەموکوریانە چارەسەر بکرێن و تەوافقی لە بارەوە بکرێت ئەوکات رەوانەی پەرلەمان بکرێت.
مهحما خەلیل بڕیاردەری لیژنەی ئابوری لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: سبەی پەرلەمانی عێراق پشووی خۆی وەردەگرێت و تاوەکو ئێستاش پڕۆژە یاسای بودجە نەگەیشتووتە پەرلەمان، لەبەر ئەوەی زۆر کەموکوڕی تێدایە و تاوەکو ئێستا چارەسەرنەکراون .
بڕیاردەری لیژنەی ئابوری گوتیشی: ئێمە داوامانکردووە ئەو کەموکوڕیانە چارەسەر بکرێن و تەوافقی لە بارەوە بکەن ئەوکات رەوانەی پەرلەمان بکرێت ، بۆئەوەی لەناو پەرلەمان مزایەدەی سیاسی پێوەنەکرێت و لەماوەیەکی کورت پەسەندبکرێت.
مەحما خەلیل راشیگەیاند: سبەی پەرلەمانی عێراق پشووی خۆی وەردەگرێت و پێویستە سەرۆکایەتی پەرلەمانیش پێیەوە پابەند بێت و پێشێلی دەستوری نەکات، گەر نا ئێمە بەھیچ شێوەیەک قبولی ناکەین و داوای یاسایی لەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمان تۆمار دهکەین.




