٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆنفرانسی داینامیكی تازەی كورد لە فەرەنسا دەستی بە كارەكانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

فەرەنسا-   krg-  KDP.info/  فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكوومەت بەشداری لە كۆنفرانسی داینامیكی تازەی كورد كرد، كە بە هەماهەنكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەریمی كوردستان لە فەرەنسا  لەلایەن هەریەك لە ئینستتیوتی فەرەنسا بۆ پەیوەندییەكانی دەرەوە و پەیمانكەی جیهانی عەرەبی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رێكخرابوو. 

كۆنفرانسەكە دابەشكرابووە سەر چەند پانێڵێك بو گفتوگۆكردن دەربارەی پرسی كورد و پێگەی كورد، سەنتەری گرتووە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست. رۆلی  كورد لە عێراق و هەروەها پرۆسەی بەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و توركیا و تەنگژەكان  لە وڵاتی سوریا، هەروەها پانێڵی تر هەبوو دەربارەی كاریگەرییەكانی كورد لەسەر ئاستی  هەرێمیی و جیهانی گفتوگۆی تێروتەسەلی لە سەر كرا. 

 

فلاح مستەفا وتارێكی تێروتەسەلی لە بارەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و هەروەها سیاسەتی كرانەوەی حكوومەتی هەرێم بەرانبەر بە كۆمەڵگای نێودەوەڵەتی پێشكەشكرد.

هەروەها بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە خۆشحاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی دەربڕی سەبارەت بە دەستكەوتەكانی هەرێم و داوای پشتگیری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد لە دۆزی رەوای كورد. 

 

شایەنی باسە لەم كونفرانسەدا شارەزا و پڕۆفیسۆر  لە بواری  سیاسەتی كورد و رۆژهەڵاتی ناوەراست هەروەها شارەزیان لە سیاسەتی وڵاتەکانی ئێران و توركیا و سوریا تێیدا ئامادەبوون. هەر لەم كۆنفرانسەدا لە پانێڵێكی تایبەتدا بێرنارد كۆشنێر دۆستی گەلی كورد و  وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرەنسا تیشكی خستە سەر بەهێزی داینامیكی كورد و  رۆڵی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكە و بەرەوپێشچوونی هەرێم لە رووی ئابووری و ئاسایش و پەیوەندییەكانی هەرێم لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ.

هەواڵی پەیوەندیدار