وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌شداری له كۆنفرانسێكی ناتۆ ده‌كات

هەولێر- ئاژانسەکان- KDP.info / ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ره‌و به‌لجیكا به‌ڕێوه‌كه‌وت به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له کۆنفرانسێکی نێودەڵەتی هێز باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) .
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه "فەریق جەباریاوەرمەندە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە کە ھاوکات ئەندام ووتەبێژی فەرمی فەرماندەیی گشتی ھێزەکانی پاراستنی ھەرێمە بەرەو شاری(برۆکسڵ)ی پایتەختی (بەلجیکا ) بەرێکەوت".
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا روونكراوه‌ته‌وه كه چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌و كۆنفرانسه‌دا گفتوگۆ و بیروڕایان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت، له‌وانه ; "ناوتۆ و ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق له رووی سیاسی و ئه‌منییه‌وه، به‌رهه‌ڵستی تیرۆر و رۆڵی ناتۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند ته‌وه‌ر و بابةتێكی دیكه.
بڕیاروایه كۆنفرانسه‌كه 14ی ئه‌م مانگه ده‌ست پێ بكات و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و به‌رپرسانی سه‌ربازی چه‌ندین وڵاتی تێیدا به‌شدار ده‌بن كه به‌شداربوونی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی باره‌گای سه‌ره‌كی ناتۆیه




