لە هەولێر كه‌مپینی گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندن بۆ قوتابیانی رۆژئاوا کۆتایی پێهات
هەولێر - KDP.info/ له پاركی شانه‌ده‌ر له هه‌ولێر بۆ به فه‌رمی ناساندنی كه‌مپینی هاوكاری كردنی په‌نابه‌رانی كوردانی ڕۆژائاوا ئاهه‌نگی ده‌ستپێكردنی كه‌مپینی (گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندن) بۆ قوتابیانی رۆژئاوا ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان ساز كرا، ئاهەنگەکە کە دوێنێ چوارشه‌ممه به‌ئاماده‌بوونی عیسمەت مەحمەد خالید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بەرپرسانی پەروەردەیی به‌رێوه‌چوون تێدا ژماریەک چالاکی ئەنجامدرا، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پەیڤێکدا رایگەیاند: حکوومەت لە پێناو دانەبڕانی قوتابیانی کورد لە رۆژیاوای کوردستان هەموو هەولێکی خستۆگەر دریغی ناکات لە خزمەت کردنیان ، شایەنی باسە ئاهه‌نگه‌كه کە تێدا ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكارانی كوردانی رۆژئاوا بەشدابوون، به‌چه‌ند بڕگه‌ی جۆراو جۆر‌و گۆرانی و مۆسیقا و شانۆ رازاندرایه‌وه كه له لایه‌ن تیپی چالاكی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر ریكخرابوو و له كۆتاییشدا لەلایەن وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاری به‌سه‌ر قوتابییه‌كاندا دابه‌شكرا.




