٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: حکومەت تەنھا دوو رۆژی لەبەردەست ماوە بۆئەوەی بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا حکومەت پڕۆژە یاسای بودجەی رەوانەی پەرلەمان نەکردوە وئەگەر تاوەکو دوو رۆژی دیکە ئەم پڕۆژە یاسایە رەوانەی پەرلەمان نەکات پشووی خۆی وەردەگرێت.

نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند:پەرلەمانی عێراق بەفەرمی نوسراوێکی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردوە کە پێش 15ئەم مانگە بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات،بەڵام تاوەکو ئێستا وڵامیان نەداوەتەوە.

نەجیبە نەجیب گوتیشی:بەپێی یاسا ئەگەر تا دوو رۆژی دیکە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان نەکات،پشووی خۆی وەردەگرێت وناتوانێ دەوام بکات.

نەجیب رونیشیکرده‌وە،ھیوادارین لەم دوو رۆژە ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات، بۆئەوەی بتوانن دەست بەگفتوگۆکانیان بکەن لەبارەی ئەو پڕۆژە یاسایە وپەسەندی بکەن .

پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق 174ترلیۆن دینارە ولەم رێژەیەش پشکی ھەرێمی کوردستان زیاترلە18ترلیۆن دینارە.

هەواڵی پەیوەندیدار