ستافێكی سه‌رپه‌رشتیاری بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی قوتابخانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێم دیاركرا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ڕۆژی 13/11/2013 له دیدارێكی د.عصمت محمد خالد وه‌زیری په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ جه‌لال هه‌مزه كاكه‌شین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی و دڵنیایی جۆری و تیمێكی تایبه‌ت له سه‌رپه‌رشتیارانی پسپۆری، باس له سه‌ردانیكردنی ئه‌و تیمه سه‌رپه‌رشتیارییه بۆ قوتابخانه نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌هلییه‌كان كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، به‌ڕێزیان، وێڕای به‌خێرهاتنیان، باس له ده‌ركردنی بڕیارێك بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی قوتابخانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر كاركردنی ڕۆڵی سه‌رپه‌رشتیارانی پسپۆری له به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی په‌روه‌رده و فێربوون كرده‌وه، هه‌روه‌ها له سۆنگه‌ی باوه‌ڕی گرنگی ته‌كنه‌لۆژیا و شێوازی نوێی فێربوون، له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌مای گۆڕین و گۆڕانكاری به‌ره‌و جیهانی په‌روه‌رده و زانست، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌رده‌وامی خوێندنی (ئاست به‌رز) و ئه‌زموونه پێشكه‌وتووه‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌كانی په‌روه‌رده‌ی كوردستان بۆ قوتابخانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئێستاش له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك ده‌زگای په‌روه‌رده‌یی و قوتابخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كراونه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش یه‌كێكه له ڕێكخستنی قوتابخانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سه‌ردانی سه‌رپه‌رشتیاران بۆ ئه‌م قوتابخانانه. دیاركردنی ستافێكی ده‌ستنیشانكراو له‌سه‌رپه‌رشتیارانی پسپۆری وه‌كو ئێوه هه‌نگاوێكی گرنگه، دیاره سیستمی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م قوتابخانانه زۆر جیاوازه له سیستمی به‌ڕێوه‌چوونی قوتابخانه فه‌رمییه‌كانی لای خۆمان. بۆ ئاشنابوون به سیستم و پێوه‌ری ئه‌م قوتابخانانه بڕیاردرا ئه‌م ستافه خولی ڕاهێنان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ببینن.




