بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لە كەموكوڕیەكانی پەروەردەی سۆرانی كۆڵیەوە

سۆران- KDP.info/ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر سەردانی قەزای سۆرانی كردو لە نزیكەوە لە كێشەو گرفتەكانی بواری پەروەردەی قوتابخانەو بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كۆلیەوەو رێز لە 20 مامۆستای خانەنشینكراویش گرت.
لەمبارەیوە بەرپرس بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران (سالار سادق) بە kdp.infoراگەیاند: "بەمەبەستی بەسەركردنەوەی رەوش پەروەردە لە دەڤەری سۆران بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر مامۆستا (بەكر كەریم حەسەن) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆرانی كردو كاتژمێر 8:00ی سەرلە بەیانی سەردانی ناحیەی سیدەكانی كردو لە كێشەو گرفتەكانی چەند قوتابخانەیەكی كۆڵیەوەو لەگەڵ بەڕێوەبەرانی قوتابخانكەنای سەنتەری ناحیە كۆبۆوەو گوێی لە داواكاریەكانیانی گرت و بەڵێنی چارەسەركردنی هەندێ لە كەێشەكانی بە مامۆستایان داو دواتر لە هۆڵی بۆنەكان لە سۆران لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكانی سۆران و دیانا كۆبۆوەو لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر چەند بەڵێنێكی بە مامۆستایان داو بەدواداچوونیش بۆ كێشەكانیان دەكات، هەروەها رێز لە 20 مامۆستای خانەنشینكراو گیرا".




