نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى سوید له عێراق كرد

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ى نۆڤبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له "لەیۆرگن لیندسترۆم" باڵیۆزی سوید لە عیراق و خاتوو "جیسیكا سڤارت" جێگری باڵیۆز و بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانە لە هەولێر و شاندێكی یاوەریان لە وەزارەتی دەرەوەی سوید كرد.
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا باڵیۆزى سوێد له عیراق پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانى له سه‌رۆك وه‌زیران كرد و به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتوانه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى به پته‌وبوون و به‌ره‌وپێشچوونى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا. لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌وه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگ و جێى بایه‌خه، سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى دیموكراسى و ئه‌نجامدانى سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونى ڕێكوپێكى ده‌نگدانه و هیواى خواست هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكانیش به هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتووانه و به ڕێكوپێكى به‌ڕێوه بچن.




