٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ ماوەی سێ ڕۆژ جمومۆلی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەوەستێت

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- KDP.info/ بەهۆی هاتنی ڕۆژی (تاسوعاو عاشورا) ئەمڕۆ تا سێ ڕۆژی تر دەروازەی حاجی ئۆمەران جموجۆڵی بازرگانی دەوەستێت و تەنیا جموجۆلی گەشتیاری بەردەوام دەبێت.

لەمبارەیەوە بەرپرسی بنكەی پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران (نەقیب زرار حوسێن) بە kdp.infoڕایگەیاند: "هەر ڕۆژێك لە ئێران پشوو بێت دەروازەی حاجی ئۆمەران لە جموجۆلی بازرگانی دەوەستێت، بۆیە بەهۆی هاتنی ڕۆژی عاشورا كە بە ڕۆژی شەهیدكردنی ئیمام حوسێن دیاری كراوە، جموجۆلی گەشتیاری لەو دەروازەیە دەوەستێت و تەنیا جموجۆلی گەشتیاری بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن بەردەوام هاتوچۆ بكەن".

هەواڵی پەیوەندیدار