ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خۆراكی رۆژانه به‌سه‌ر 2400خێزانی په‌ناخوازی كه‌مپی كه‌ورگۆسك دابه‌ش كرد

له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیدا له‌پێناو خزمه‌تكردنی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێگه‌ی ئۆفێسی كه‌مپه‌كانیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك هاوكاری و یارمه‌تی خێزانه په‌ناخوازه‌كان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا ئازوقه‌و خۆراك به‌سه‌ر (2400) خێزانی په‌ناخوازی كامپی كه‌ورگۆسك دابه‌شكرد.
رۆژی 13/11 له هه‌ڵمه‌تێكدا له‌كامپی كه‌ورگۆسك، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خۆراكی رۆژانه‌ی به‌سه‌ر 2400 خێزاندا دابه‌شكرد، هاوكات به‌رده‌وامیشه له دابه‌شكردنی پێداویستی دیكه‌ی په‌ناخوازان. خۆراكه‌كانیش پێكهاتبوون له (زه‌یت، مره‌با، ساوار، فاسۆلیا، نیسك، ئارد، شه‌كر، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ).

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
