٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەو كارمەندە گرێیبەستانەی 3 ساڵە بەگرێبەست كاردەكەن دەكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر –KDP.info / بە پێی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی هەموو ئەو كارمەندە گرێیبەستانەی 3 ساڵە بەگرێبەست كاردەكەن دەكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی و لەجێگەی ئەو فەرمانبەرانە دادەنرێن كە خانەنشین دەكرێن بەپێێ زانیارەکانی KDP.info، ئەو كارمەندانەی‌ كە 3 ساڵە گرێبەستن و کاریان بەباشی ئەمجامداوە  دەكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی و لەجێگەی ئەو فەرمانبەرانە دادەنرێن كە خانەنشین دەكرێن, بۆ دامەزراندنی كارمەندە گرێبەستەكان چەند مەرجێك هەیە لەوانە، دەبێت 3 ساڵی تەواو كردبێت و بەڕێوبەری فەرمانگەكەی لەكارەكانی ڕازی بێت و  مەرجی تەمەنیشی دروست بێت, سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان  داوا گووتی :  بەپێ نوسراوێکی فەرمی داوایان لە وەزارەتەكان كردووە ، ژمارەی ئەو كارمەندە گرێبەستانەیان بۆ رەوانە بكەن كە ئەو مەرجانەیان تێدایە, گوتیشی: وەارەت داوای لە بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین كردووە: ئاماری ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ رەوانە بكەن كە ئەمساڵ خانەنشینكراون بۆئەوەی ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە لە جیاتی ئەوان دابمەزرێندرێن. ئەو سەرچاوەیە کە نەویست ناوی بهێنریت ئەوەشیخستەروو : کە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێنمایی بۆ ئەو مەبەستە دەردەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار