كۆمسیۆنی واده‌ی تۆماركردنی ناوی كوتله سیاسیەکانی درێژكرده‌وه

به‌غدا – KDP.info / كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان لە عێراق واده‌ی تۆماركردنی ناوی ئه‌و كوتله سیاسیانه‌ی درێژكردووه كه خوازیارن به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی داهاتووی ئەو وڵاتە بكه‌ن و هاوکات وابریارە بڕی 22 ملیۆن كارتی ئه‌لكترۆنی زیره‌ك لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیسپانییەوە بۆ ئەم هەڵبژاردنە ده‌ربچێت. گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان لە عێراق ڕایگه‌یاند: واده‌ی تۆماركردنی ناوی ئه‌و كوتله سیاسیانه تا 20ی ئه‌م مانگه درێژكراوتهوه، كه پێشتر 15 ی ئه‌م مانگه وه‌ك دواین واده دیاریكرابوو.ئەمەش بۆ دەرفەتدانی زیاتی ئەو لایەنانەیە کە تائێستا نەیتوانیووە تۆماری ناوەکانیان بنێرن. له لێدوانێكیدا بۆ سۆمه‌ریه نیوز سه‌فا موسه‌وی ئەوەشی خستەروو: بۆ ئەوەی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانه‌وه په‌سه‌ندبكرێت. كۆمسیۆن داوای له‌و كوتله سیاسیانه كردبوو داواكارییه‌كانیان له نوسینگه‌ی نیشتیمانیی و نوسینگه‌كانی كۆمسیۆن له پارێزگاكان و نوسینگه‌كانی ده‌سته‌ی هه‌رێم پێشكه‌ش بكه‌ن. پێشتر كۆمسیۆن 30 ی مانگی نیسانی ساڵی 2014 ی دیاریكرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق. شایەنی باسە كۆمپانیای ئاندرا ئیسپانی سیستمێكی ئه‌لكترۆنی و سه‌رژمێری جێبه‌جێ ده‌كات بۆ تۆماركردنی دهنگدهرانو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی 22 ملیۆن كارتی ئه‌لكترۆنی زیره‌ك ده‌رده‌كات كه هه‌موو زانیاریه پێویسته‌كانی ده‌نگده‌ری تێدایه..




