كورد داوادەكات دێڕێكى كوردى بۆ سرودی نیشتیمانی عێراقی زیاد بكرێت

ئه‌مڕۆ پێنج شەممە 12/7/2012 په‌رله‌مانى عێراق خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ پڕۆژه یاساى سروودى نیشتیمانى عێراق كرد و كوردیش داواى كرد دێڕێكى كوردى بۆ شیعرى سرووده نیشتیمانییه‌كه زیاد بكرێت.
لەمبارەیەشەوە موئه‌یه‌د ته‌یب گوته‌بێژى فراكسۆنى هاوپه‌یمانى كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رووداوى راگه‌یاندووە: له دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراقدا په‌رله‌مانتارانى كورد داوایان كرد دێرێك بۆ ئه‌و شیعره زیاد بكرێت كه بۆ سروودى نیشتیمانى عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێت، به‌ڵام زۆربه‌ى عه‌ره‌به‌كان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان ناڕازی بوون به‌و داوایه، به‌ڵام ئێمه سوورده‌بین له‌سه‌ر داواكه‌مان.
هەروەها گوتی: ئه‌و دێڕه كوردییه‌ى داواكرابوو بۆ سروودى نیشتیمانى عێراق زیاد بكرێت ئه‌مه بوو (عێراق به كوردستانه‌وه جوانه.. پێكه‌وه‌ژیان داواى هه‌موومانه).
ئەمەو په‌رله‌مانتاره كورده‌كان و سریان‌و توركمانه‌كان داوایان كرد له كۆتایى سرووده‌كه به زمانى عه‌ره‌بى و كوردى و توركمانى و سریانى بڵێن بژى عێراق... بژى عێراق.




