پێشبینی دەکرێت پێش کۆتایی ساڵ یاسای نوێی خانەنشینی پەسند بکرێت

لێنژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشبینی دەکات پێش کۆتایی ساڵ یاسای نوێی خانەنشینی پەسەند بکرێت, بەڵام لێژنەی یاسایی پێیوایە پێویستیان بەکات بۆ ئەوەی یاسایەکی گشتگیر دابڕێژن.
ھەیسەم جبوری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەارنی عێراق بە سۆمەریە نیوزی راگەیاند: ھەردوو لێژنەی یاسایی و دارایی کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ دەستەی خانەشینی عێراقی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی تاوتوێی ھەنگاوەکانی دارشتنی یاسای نوێی خانەشینی بکەن بۆ ئەوەی پێش ساڵی ئایندە لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسند بکرێت.
جبوری وتیشی: ئەم یاسایە نوێیە سەرجەم خاڵە نەگەتیفەکانی یاسای کارپێکراوی ئێستا ناھێلێت.




