٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تەقینەوەکەی شاری کۆبانی ئیدانە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

دوێنێ تەقینەوەیەک له‌ شارى کۆبانێى رۆژئاواى کوردستان ڕووی داوە و ژمارەیەکی زۆر  شەهید و برینداری لێ کەتۆتەوە.

ئێمە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەو کردەوە تیرۆریستییە بە توندی ئیدانە دەکەین و هاوخەمیی خۆمان بە کەسوکاری قوربانییەکان ڕادەگەیەنین، لە خوای گەورە داواکارین شەهیدەکان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی، سەرەخۆشیی لە خۆمان و کەسوکاریان دەکەین و شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان پێشکەش بکات.

 

 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

12/11/2013

هەواڵی پەیوەندیدار