مستەفا جومعە: داوامانکردووە لە کابینەی نوێی حکومەتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا وەزارەتێکی سیادی بەکورد بدرێت

رۆژئاوای کوردستان-تایبەت بەKDP.info/ سکرتێری پارتی ئازادی کورد لەسوریا ئاشکرایکرد، ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا سەرقالی گفتوگۆکردنە لەگەڵ ئیئتیلافی نیشتیمانی سوریا ، بۆئەوەی بەشداری لە حکومەتی نوێدا بکەن.
مستەفا جومعە سکرتێری پارتی ئازادی کورد لەسوریا بەkdp.infoراگەیاند: ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد بەفەرمی وەک ئەندام لە ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا قبول کرا، بەڵام ئێستا شاندێکی ئێمە بەسەرۆکایەتی عەبدولحەکیم بەشار لەئەستەنبۆل سەرقالی گفتوگۆکردنە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن، بۆ ئەوەی بەشداری لەکابینەی نوێی حکومەتدا بکەن.
مستەفا جومعە گوتیشی: ئێمە وەکو ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد داوامانکردووە یەکێک لەوەزارەتە سیادیەکان بدرێت بەکورد ، بەڵام تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامە و نەگەیشتونەتە ئەنجامی کۆتایی.
ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ئەستەنبۆل پێکھێنانی یەکەم کابینەی نوێی حکومەتی خۆی بەسەرۆکایەتی ئەحمەد تەعمە راگەیاند، کە لە١٢وەزیر پێکھاتووە.




