یەکێتی مامۆستایان: ئەگەر دەرمالەی پلەی زانستی بۆ مامۆستایان خەرج نەکرێت بایکۆتی دەوام دەکرێت
ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت:بڕیارە سبەی سەردانی وەزارەتی دارایی بکەن لەبارەی خەرج نەکردنی دەرمالەی پلەی زانستی بۆ مامۆستایان وئەگەر وهڵامێکی ئیجابی نەبێت بایکۆتی دوام دەکەن.
د.نادر نانەکەلی مامۆستای زانکۆ و ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: دەرمالەی پلەی زانستی لە بەغدا سەرف کراوە بۆ مامۆستایانی زانکۆ و پێویستە بۆ مامۆستایانی ھەرێمی کوردستانیش سەرف بکرێت، گەرنا ھەڵوێست وەردەگرن.
د.نادر نانەکەلی گوتیشی: ئێمە وەکو یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەھەموو شێوەیەک پشتگیری لە داخوازیەکانی مامۆستایان دهکەین و ھەر لەسەرهتاوە ئێمە لەگەڵ ئەوان دابووین و لە شەشی ئەم مانگەش خۆپێشاندانێک کراو و ئێمەش لەگەڵ مامۆستایان بەشدار بووین و دوا مۆڵەتیشمان داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەگەر تا رۆژی چوارشەممە کە دەکاتە سبەی وهڵامێکی ئێجابی نەبێت بایکۆتی دهوام دەکەین .
نانەکەلی راشیگەیاند: بڕیارە سبەی سەردانی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن و بزانن ھۆکار چیە تاوەکو ئێستا ئەو دەرمالەیە خەرج نەکراوە و ئەگەر وهڵامێکی سلبی ھەبوو ئەو کات ھەڵوێستی خۆیان رادهگەینن و ئەم ھەڵوێستەش بریتیە لە بایکۆتکردنی دوام لە زانکۆکان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دهکەن یەکێتی مامۆستایان پشتگیری لە مامۆستایان ناکات دورە لەراستی و ئێمە لەسەرهتای ئەم بابەتەوە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە پەیوەندیدابوین و لە ھەموو ھەنگاوەکانیش بەشداریمان کردووە لەگەڵ مامۆستایان و ئێستاش تاوەکو ئەم دەرمالەیە سەرف دەکرێت بەردوام دهبین و سازش لەسەر ئەم داواکاریەی مامۆستایان ناکەین.




