٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە كوشتارگەكانی هەولێر لە 9 مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 150 هەزار سەر ئاژەڵ و یەك ملیۆن پەلەوەر سەر بڕدراون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری هەولێر كە تایبەت دەست kdp.infoكەوتووە لە ماوەی 9 مانگی ئەمساڵدا تەنها لە كوشتارگەكانی هەولێر زیاتر لە 156 هەزار سەر مەڕ و بزن و رەشەووڵاغ و زیاتر لە ملیۆنێك پەلەوەریش سەر بڕدراون بەمەسەتی خواردن.

بەپێی ئەو ئامارە تایبەتە لە 9 مانگی ئەمساڵدا تەنها لە گوشتارگەكانی هەولێر 103770 سەر مەڕ و 24758 سەر بزن و 28758 سەر رەشەووڵاغ سەر بڕدراون كە كۆی گشتی هەر سێ جۆری ئاژەڵ بریتیە لە156786 سەر هەروەها بەپێی هەمان ئامار لەو ماوەیەدا 1181713 پەلەوەر سەربڕدراون بەهەموو جۆرەكانیەوە.

 بەپێی هەما ئاماری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری هەولێر كە چالاكی 9 مانگی ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتیەكە خراوەتە روو 370530 سەر مەڕ بۆ هەرچوار جۆری نەخۆشی (ئەسكەلە پیسە، بەرهاویشتن، شەلكە، لەرزەك) لەسنوری كاری بەڕێوەبەرایەتیەكە كە پارێزگای هەولێر كوتراون هەروەها 241922 سەر بزنیش بەمەبەستی دووركەوتنەوەو پاراستنیان لەهەر چوار جۆر نەخۆشیەكە لەهەمان سنور كوتراون.

 شیاوی ئاماژە بۆكردنە ئەو ئامارەی بەڕێوەبەرایەتیە ڤێتەرنەری سەبارەت بە ژمارەی سەربڕینەكان تەنها ئەوانەیە كە لە كوشتارگەكان تۆماركراون ئەمە جگە لە هەزار حاڵەتی تر لە ماڵان و گۆشتفرۆش و شوێنەكران تۆماركراون.

هەواڵی پەیوەندیدار