ئەشواق جاف: یاسای هەڵبژاردنەكان دادوەری تێدا نییە بەرامبەر بەشەبەك و كوردی فەیلی و ئێزیدی

بەغدا - تایبەت بە KDP.info / ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەهاوپەیمانی كوردستانی رایگەیاند، لەیاسای هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا دادپەروەری تێدا نییە بەرامبەر بەشەبەك و ئێزیدی و كوردە فەیلییەكان، بەشی یەزیدییەكان لەهەڵبژاردندا پێشێلكاری دەستوورییە.
ئەندامی هاوپەیمانی كوردستانی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەشواق جاف، بە (kdp.info)ی راگەیاند: شەبەك و یەزیدی و كوردی فەیلی لەیاسای هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا ستەمیان لێكرا و رێگری كرا لەپێدانی كوردسی تەواو پێیان، لەگەڵ ئەوەی پێكهاتەی رەسەنی عێراقن.
باسی لەوەش كرد، بەشی یەزیدی و شەبەك و كوردی فەیلی لەكورسییەكانی پەرلەمانی داهاتووی عێراقدا پێشێلكاری دەستوورە چونكە لەدەستووردا باس لەوە دەكات بۆ هەر 100 هەزار كەس یەك نوێنەرە و بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پلاندانان پێویست بوو 351 كورسی بێ، بەڵام ئەو یاسای هەڵبژاردنەی پەرلەمان پەسەندی كرد پێشێلكاری دەستوورە، كەدەرفەت هەبوو كورسیش بۆ شەبەك و یەزیدی و كوردی فەیلی تێدا هەبێ.
زیاتر رونیكردەوە، بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بێ پێویستە ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق 351 كەچی پەرلەمانی عێراق بڕیاریان وابوو پێویستە سەرەتا 325 كورسی جێگیر بكرێ، دوای ئەوەش بەپێی پێشنیاری نەتەوەیەكگرتووەكان 3 كورسیان زیاد كرد واتە بووە 328 كورسی، كەئەوە بۆخۆی پێشێلكارییە.
"پەرلەمان باوەڕی بەمافی مرۆڤ نەبوو، چونكە پێویست بوو مافی شەبەك، ئێزیدی، كوردی فەیلی بدرێ ئەویش بەهۆی چڕی دانیشتوانیان، راستە ئەوان كۆتا دەیانگرێتەوە بەڵام چڕی دانیشتوانیان زۆرە، لەبەرئەوە پێویست بوو كۆتاكەیان بۆ زیاد بكرێ." ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران وای گوت.
لەبارەی یەزیدیەكانیشەوە گوتی، یەزیدیەكان بڕیاری دادگای ناوەندیان پێیە كەپێویستە كورسییەكانیان بۆ زیاد بكرێ بۆ هەڵبژاردنی 2014، واتا ئەو پەسەندكردنی یاسایە پێشێلكاریی بڕیارێكی دادگای ناوەندییە.
ئەشواق جاف كەهاوكات ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراقە گوتی، كوردی فەیلی هەروەك چۆن لەپێشتردا رژێمی پێشوو ستەمی لێكردن، لەیاسای هەڵبژاردنیشدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ستەمی لێیان كرد بەوەی گوێمان لێنەگیرا كە كورسیان پێبدەین تاوەكو نوێنەرانی كوردی فەیلی بگەنە پەرلەمانی عێراق.
باسی لەوەش كرد پێویست بوو هەردوو بارستەی لیستی عێراقییە و هاوپەیمانی نیشتیمانی كەدەرفەتی برەخساندایە بۆ كوردی فەیلی و ئێزیدی و شەبەك، كەئێستا بەشێوەیەكی دادپەروەرانە نوێنەرایەتیان ناكرێ لەیاسای هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا.




