د. فوئاد حوسێن: بۆ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و نوێنه‌رانی كوتله كوردستانییه‌كان بە گۆڕانیشەوە پێشتر به فه‌رمی بانگهێشتی هه‌موو لایه‌نه‌كانمان كردبوو

هەولێر - KDP.info / سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی هه‌ندێك لایه‌ن كه گوایه بانگهێشتی كۆوبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك و نوێنه‌رانی كوتله كوردستانییه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌كراون؛ دكتۆر فوئاد حوسێن روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌رانی كوتله كوردستانیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی 10-11-2013 ئێمه بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه پێشتر به‌فه‌رمی بانگهێشتی سه‌رجه‌م كوتله‌كانمان كردبوو به‌بێ فه‌رامۆشكردنی هیچ لایه‌نێك به‌نوێنه‌ری كوتله‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیشه‌وه كه‌خۆم راسته‌وخۆ بانگهێشتم كردن بۆ ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه به‌ڵام وادیاره فریای ئاماده‌بوونی كۆبونه‌وه‌كه نه‌كه‌وتوون ، له‌م باره‌یه‌وه ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌مان به‌پێویست زانی.
دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
11-11-2013




