هۆشیار زێباری: باڵیۆزی سوریا له عیراق، ئێستا له قه‌ته‌ره

به‌پێی هه‌واڵێكی تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی، هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له چه‌ند لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نساوه ڕایگه‌یاندووه: نه‌واف فارس باڵیۆزی سوریا له عیراق ئێستا له قه‌ته‌ره.
زێباری ڕونیشیكرده‌وه جیابو‌ونه‌وه‌ی فارس له ڕژێمی سوریا پێشبینینه‌كراو بوو.
باڵیۆزی سوریا له عیراق له تۆمارێكی ڤیدیۆیدا كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكرایه‌وه جیابو‌ونه‌وه‌ی خۆی له حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د-ی سه‌رۆكی سوریا و په‌یوه‌ندیكردنی به ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه ڕاگه‌یاند.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه ئاماژه‌یان كرد به‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی فارس له ڕژێمی سوریا وه‌كو ناڕه‌زایه‌تیه‌ك بووه له‌دژی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیانه‌ی كه سوپای سوریا له چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامیان ده‌دات.
فارس ساڵی 2008 وه‌كو باڵیۆزی سوریا له عیراق دانراو پێش ئه‌وه‌ش چه‌ندین پۆستی حزبی و حكومی باڵای له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا وه‌رگرتووه.
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش مه‌ناف ته‌لاس عه‌مید له گاردی كۆماری سوپای سوریا و نزیك له به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵات و له ڕژێمی سوریا یاخی بوو ئۆپۆزسیۆنی سوریا و ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا پێشوازییان له جیابو‌ونه‌وه‌ی كرد و چاودێران پێیانوایه یاخیبوونی ته‌لاس زه‌برێكی كاریگه‌ره له ڕژێمی سوریا و زیاتر له ڕووخان نزیكی ده‌كاته‌وه.




