٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێک کورد: ھەموو کوتلە کوردیەکان دژی ئەوەن تایبەتمەندی بدرێت بەکەرکووک

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت:  ھەموو کوتلە کوردیەکان دژی ئەوەن تایبەت مەندی بدرێت بەکەرکووک، چونکە مادەی23تایبەت بەکەرکووک ھەڵوەشاوەتەوە پێویست ناکات دووبارە تایبەت مەندی بدرێت بەو پارێزگایە.

د.حەمید باڤی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکووک داوایەکی پێشکەش کردبوو کە ٢٣تایبەت بەکەرکووک ھەڵبوەشێتەوە و دواتر لەسەر ئەم داوایە ئەم مادەیە ھەڵوەشاوەتەوە، بەڵام ئێستا ئوسامە نوجەیفی وخالد شوانی وچەند پەرلەمانتارێکی عەرەب پرۆژەیەکیان ئامادەکردوە کە پرۆژەیەکی دیکەی تایبەت بە کەرکوک دەربکرێت ،بۆیە پێویست ناکەت دوبارە ئەو تایبەت مەندیە بدرێت بەکەرکوک.

د.حەمید باڤی گوتیشی: ھەموو کوتلە کوردیەکان دژی ئەوەن تایبەت مەندی بدرێت بەکەرکوک تەنھا خالد شوان نەبێت ورەنگە بەم دوایانەش ھەندێک پەرلەمانتارانی یەکێتی پشتگیریان کردبێت،گەرنا ھەموو کوتلەکان دژی ئەو تایبەت مەندیەن.

ماوەیەک پێش ئێستا بڕیاربوو سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەم پرۆژە یاسایە بخاتە بەرنامەی کارەوە، بەڵام بەزۆرینەی دەنگ لەلایەن لیژنەی یاسای رەتکرایەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار