پەرلەمانتارێکی کورد: پێویستە کورد لەناوچە کوردستانیەکانی دەرهوەی ھەرێم بەیەک لیست بەشداری لەھەڵبژاردنەکان بکەن

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: ئەگەر کورد لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرهوەی ھەرێم بەیەک لیست بەشداری لەھەڵبژاردنەکان بکەن رێژەی کورسیەکان زۆر زیاد دەبێت، چونکە لەو ناوچانە خەڵکی کەم بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان دەکات.
حوسێن حەسەن نەرمۆ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەKDP.infoراگەیاند: رەوشی ئەمنی ناوچە کوردستانیەکانی دەروەی ھەرێم زۆر خراپە و پێویستە کورد ئەم ھەلە بقۆزتەوە و بەیەک لیست لەوناوچانە بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکات، چونکە بەشداریکردنیان بەیەک لیست ژمارەی کورسیەکانیان زۆر زیاد دەبێت.
حوسێن حەسەن نەرمۆ گوتیشی: ئەگەر بەیەک لیست بەشدار نەبن وەکو ھەڵبژاردنی پێشوو زۆر زەرەر دهکەن و رێژەیەکی کەمی کورسی لەو ناوچانە بەدەست دەھێنن.
بڕیارە لە30/4/2014ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوە بچێت وھەڵبژاردنەکەش بەشێوەی فرە بازەنەیی دەبێت.




