کۆمەڵی ئیسلامی: ئێمە لەگەڵ ئەوەداین پارێزگاری سلێمانی بەھەڵبژاردن دیاری بکرێت

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ئاشکرایکرد، ئێمە وەکو کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ ئەوەداین دیاریکردنی پارێزگاری سلێمانی بەھەڵبژاردن بێت.
سەلیم کۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی بەkdp.infoراگەیاند: داوادهکەین ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت و لەگەڵ ئەوەدانین بەبێ ھەڵبژاردن پارێزگاری سلێمانی دیاری بکرێت.
سەلیم کۆیی گوتیشی: ئێمە وەکو کۆمەڵی ئیسلامی رای خۆمان رونکردۆتەوە کە پێویستە پارێزگاری سلێمانی بەھەڵبژاردن دیاری بکرێت، نەک بەبێ ھەڵبژاردن وەک ئەوەی ئێستا باسی لێوە دەکرێت.
کۆیی رونیشیکردهوە، رەنگە دیاریکردنی پارێزگاری سلێمانی بە بێ ھەڵبژاردن پشێوی دروست بکات و ئێمە نابینە تەرەفێک لەو پشێوەیە وھەمیشە لەگەڵ ئەوەداین ھەرێمی کوردستان سەقامگیر بێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە بزوتنەوەی گۆران بەنیازە بەزۆر پارێزگارێکی نوێ دیاری بکات، بەبێ ئەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی ئەنجامبدرێت .




