٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری هەولێر رێز لە ژمارەیەك كەسایەتی ئەكادیمی و كوردانی دەرچووی كۆلیژی یاساو شەریعەی ئەزهەر دەنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ لە میانەی بەسەركردنەوەیەكی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر و دیداریان لەگەل بەرێوەبەری گشتی و بەرپرسانی بەشەكان و جەختكردنەوە لە كارو خزمەتی دلسۆزانە بە كاروباری ئایینی و بایەخدانی پتر بە مزگەوت و شوێنە پیرۆزەكان و پەیرەوكردنی گیانی ئاشتەوایی و لێبوردەیی و پێكەوەژیانی برایانەی هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان، لە رێو رەسمێكدا پارێزگاری هەولێر رێزی نا لە دكتۆر كەمال سادق یاسین بەبۆنەی بەجێگەیاندنی تەرجەمەی كوردی قورئانی پیرۆز بۆ كۆمەڵگەی شا فەهد بۆ چاپكردنی قورئانی پیرۆز لە شاری مەدینەی منەوەرە كە تائێستا بۆ پتر لە پەنجا زمانی زیندووی دونیا وەرگێڕدراوە و لەوانەش زمانی كوردی و لە بۆنە ئایینییەكان و رێورەسمی حەجی ساڵانە دابەشی سەرموسولمانان دەكرێت هەر نەتەوەو بەزمانی خۆیان .

  هەروەها رێزی نا لە شەش دەرچووی ماجستێرو بەكالۆریۆسی كۆلێژی شەریعەو یاسا و هەولەكانی بەرز نرخاندن بۆ وەدەستهێنانی زانستی و بەشداربوونی زێتریان لە هۆشیاركردنەوەو رێنمایی ئایینی بۆ پابەندبوون بە بنەماكانی لێبوردەیی و تەبایی و ڕەتكردنەوەی تیرۆرو توندوتیژی و جیاكاری ئیتنی و مەزهەبی و ئایینی .

  دواتر لەنزیكەوە ئاشنای پرۆسەی داتابێس و بە ئەلیكترۆنیكردنی سیستەمی كارگێری و ژمێریاری بەرێوەبەرایەتییەكە بوو وەكو سیستەم و میكانیزمی تازە بۆ برەودانی خزمەتگوزارییەكان و بەرهەمهێنانی داتاو زانیارییەكان و ئاسانكردنی پرۆسەی پلانكاری .

  لەكۆتاییشدا پرۆژەی تازەی تەلاری بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی بەسەركردەوە كە بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار و لەسەر رووبەری 4800مەتری دووجا و بە دوونهۆم جێبەجێ دەكرێت و بریارە لەماوەی 16مانگدا تەواو بكرێت .

 

هەواڵی پەیوەندیدار