٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور: هەتا ئێستە، زیاتر لە 110هەواڵنێر لەسوریا کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

سوریا –KDP.info / ژمارەی هەواڵنێرە بە دیلگیراوەکان و ونبووەکان لە سووریا گەیشتە 60کەس،  بە هۆیەوەش ئەو وڵاتە بووەتە مەترسیدارترین وڵاتی جیهان بۆ رۆژنامەنووسان و هەواڵنێران. رێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە راپۆرتێکدا نیگەرانیی خۆی لە بارودۆخی هەواڵنێران و رایپۆرتنێران لە سووریا دەربڕیوە.لە راپۆرتێکەدا کە وێنەیەکی دەست کەوتووە  هاتوە: تەنیا رژیمی  بەشار ئەسەد بۆ رۆژنامەنووسان و هەواڵنیران هەڕەشە نییە، بەڵکوو هێزە چەکدارە ئیسلامییەکلانیش وەکوو  بەرەی نوسرە'  لە گەورەترین دوژمنانی هەواڵنیران  دێنە هەژمارکردن لە سووریە. وەک راپۆرتەکە ئاماژەی داوە . لە سەرەتای شەڕ و ئاڵۆزییە نێوخۆ‌ییەکانی سووریەوە هەتا ئێستە، زیاتر لە 110هەواڵنێر لەو وڵاتەدا کوژراون. سەرەڕای ئەو هەواڵنیرانە، زیاتر لە 60رێپۆرتێری دیکەش یان دەست بەسەرن  یان بەدیل گیراون. بارودۆخی نالەباری رۆژنامەنووسان لە سووریەدا، ئەو وڵاتەی بردووەتە ریزی ئەو ٣ وڵاتەوە کە لەباری دۆخی رۆژنامەنووسانەوە لە خراپترین حاڵەت دان. هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ نالەباریی بارودۆخی هاووڵاتییانی سووریا، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، کەلە سەرەتای نائارامییەکانی ئەو وڵاتەوە هەتا ئیستا 7میلیۆن هاووڵاتیی سووری ئاوارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار