٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانی سووریا: گەل تەنها به لابردنی ئەسەد رازی دەبێ

سەرچاوە: Rudaw

سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانی سووریا لەكۆتایی دانیشتنەكەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند هەڵوێستی رووسیا نەگۆڕاوە.

دوێنێ چوارشەممە11/7/2012  ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە مۆسکۆ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبوونەوە.

عەبدولباست سەیدا سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانی سووریا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت به ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر هەڵوێستی رووسیا لە بەرامبەر قەیرانی سوریا نەهاتووە  و وەك خۆیەتی.

سەیدا گوتیشی رووسیا پرۆژەیەكی نوێی بۆ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێبوو بەڵام هێشتا هیچ لایەكمان نەگەیشتوینەتە رێكەوتن لەسەر وردەكارییەكانی.

مەحمود حەمزە سەرۆكی لێژنەی پشتیوانی شۆڕشی سووریا و ئەندامێكی وەفدەكەی ئۆپۆزسیۆن رایگەیاند لافرۆف پێی گوتین ئێمە كە بە پلانەكەی كوفی ئەنان رازی بووین واتە پابەندنین بەوەی كە هەتا زووە توندوتیژی و خوێنڕشتن لە هەردوولاوە بوەستێت و دەبێ دۆخەكە بگۆڕدرێت بۆ گفتوگۆ و لێك تێگەشتن.

مەحمود حەمزە گوتیشی وەزیری دەروەی رووسیا بەگرنگی زانی كە ئۆپۆزسیۆن داخوازی و پێشنیازەكانیان یەكبخەن تاوەك لەیەك بەرە بن لەبەرامبەر بەرەی حكومەت لەكاتی گفتوگۆكانی نێوانیاندا.

بەڵام عەبدولباست سەیدا سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانی سووریا هەر جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ بەشار ئەسەدی رەت کردەوە و گوتی ئەو كارەساتەی ئێستا لە سووریا روودەدات تەها لێكتێنەگەیشتنێك نییە لە نێوان گەل و حكومەت بەڵكو ئەوە شۆڕشی راستەقینەیە و دەبێ بگاتە ئامانج گەلی سووریا تەنها بە لەناوبردنی ئەو رژێمە گەندەڵە رازی دەبێ و دەیەوێ وڵات بەرەو دیموكراسی بچێت.

حکومەتی رووسیا پاڵپشتی لە رژێمەکەی بەشار ئەسەد دەکات و وەک ئەندامی هەمیشیەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تا ئێستا رێگری لە پەسەندکردنی چەندین بڕیار بەدژی رژێمی سووریا کردووە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار