جێگری وەزیری پیشەسازیی ئێران کە کوردە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تاران كوژرا

تاران –KDP.info / سەفدەر رەحمەت ئابادی کە کوردێکی خەڵکی پارێزگای کرماشانە و یەلیک لە جێگرانی وەزیری پیشەسازیی ئێرانە ، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تاران كوژرا. ماڵپەڕی ئیرنا ی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، کە رووداوەکە لە رێگای هێرشبەرەکەوە بووە ، لە کاتێکدا هێرشبەرەکە لە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەی لە سەفدەر رەحمەت ئابادی کردووە، بەهۆیەوەش دوو گوللە بهر ناوچاوانی و دڵی ناوبراو كهوتووه و دەست بەجێ ناوبراو گیانی لەدەست داوە ،لای خۆشییەوە عەلی عەبدوڵلا جێگری وهزیری سهربازی و ئاسایشی ئێران لەبارەی رووداوکەوە رایگەیاند: ڕووداوەکە چاوەڕوان نەکرا و دڵتەزین بوو، دەرکەوتووە کە هێرشبەرەکە لە نێو ئۆتۆمبێلکەوە هێرشی کردبێتە سەر جێگری وەزیری پیشەسازیی و لێکۆلینەوەکان کلەمبریەوە دەستی پێکردووە. سەفدەر رەحمەت ئابادی لە ساڵی ٢٠١١ و لە کاتی حکومرانی سەرۆک کۆماریی پێشووی ئیران ئەحمەدی نهژادەوه بووهته جێگری وەزیری پیشەسازی رەحمەتی بۆ ماوەی ٢٧ ساڵه چەندین بەرپرسایەتی حکوومی لە کۆماری ئیسلامی ئیران ئەستۆ گرتووه. شایەنی باسە تا ئێستا هێچ لایەنیک بەرپرسیارەتی خۆی لەو کردارە دەرنەبریووە.




