حەمید دەربەندی: خراپ مامه‌ڵه‌کردنی پەیەدە له‌گه‌ڵ پارته کوردییه‌کان هۆکاری تێکچوونی په‌یوه‌ندییەکان بووە

رۆژئاوا کوردستان –KDP.info / به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان و مه‌له‌فی سووریا له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان باس له هۆکاری تێکچوونی په‌یوه‌ندی په‌یه‌ده و پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌کات و هۆکارەکەش بۆ خراپ مامه‌ڵه‌کردنی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک له‌گه‌ڵ پارته کوردییه‌کانی دیکه‌ی سووریا گەڕاندۆتەوە ،به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان و مه‌له‌فی سووریا له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان حه‌مید ده‌ربه‌ندی له دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی حه‌یات ئاماژه به‌وه ده‌کات که خراپ مامه‌ڵه‌کردنی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ پارته کوردییه‌کانی سووریا دیکه هۆکاری تێکچوونی په‌یوه‌ندی نێوان په‌یه‌ده و پارتی بووه.حه‌مید ده‌ربه‌ندی، ڕاوێژکاری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ مه‌له‌فی سووریایە هەروەها بەرۆژنامەکەی راگەیاندووە: ئه‌وه‌ی له نێوان پارتی و ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده ڕوویدا ده‌رئه‌نجامی مامه‌ڵه‌یه‌تی به‌رانبه‌ر به حزبه کوردییه‌کانی سووریا و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌هۆی په‌یوه‌ندی خراپی هه‌ر دوو ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی کورد و ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی خۆڕئاوا ڕێگه‌ی به هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده ساڵح موسلم نه‌دا بێته ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان.به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان و مه‌له‌فی سووریا له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌شی کرد: کە ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ساڵح موسلیم کرا ئه‌نجامی ئاسایی گوێ نه‌گرتن بوو بۆ ڕای به‌رانبه‌ر و به‌و هۆیه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه و په‌یه‌ده تێکچوو.حەمید دەربەندی ڕاشیگه‌یاند؛ به‌لای هه‌رێمی کوردستانه‌وه جیاوازی له نێوان هێزه کوردییه‌کاندا نییه و ڕێ له هیچ کوردێک ناگرین بێته هه‌رێمی کوردستان، له حاڵێکدا که مه‌به‌ستمان ڕێککه‌وتنی هێزه کوردییه‌کان بێت.




