مالیكی و نوجه‌یفی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بدرێت به سووننه‌كان

بەغدا –KDP.info / ئێستا ململانێیه‌كی نوێ له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق له ئارادایه، جگه له‌وه‌ش هه‌ریه‌ك له نوری مالیكی و ئوسامه نوجه‌یفی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بدرێت به سووننه‌كان و كورد له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته دوور بخرێته‌وه. رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: رێككه‌وتنێك له‌نێوان نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له ئارادایه سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ سوننه‌كان و له‌به‌رامبه‌ردا وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ كورده‌كان، به‌وپێیه‌ی ئه‌مه باشترین پێگه‌یه بۆ كورده‌كان. ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئاماده نه‌بووە ناوه‌كه‌ی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌ن ئاشكرا بكرێت، ئەوەشی خستۆتەروو، زۆربه‌ی سه‌ركرده‌و سیاسییه‌كانی عیراق ئاگاداری رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان مالیكی و نوجه‌یفین له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن سوننه‌كان، تا له‌به‌رامبه‌ردا مالیكی بتوانێت خولی سێیه‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وه‌ربگرێته‌وه و ئوسامه نوجه‌یفیش ببێته سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عیراق، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش، هه‌لی به‌دیهێنانی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له ئارادایه، كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی واشنتۆنیشه‌وه پاڵپشتی لێده‌كرێت.




